کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دزینی ئاوی خواردنەوەی گوندی "نێ"

16:27 - 16 بەفرانبار 2720

دانیشتووانی گوندی "نێ" کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، کەچی چەندین بیری ئاوی ئەو گوندە ڕاکێشراون بۆ نێو شاری مەریوان و ئەو گوندە چەندین ساڵە لەگەڵ کەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوویە.

گوندی "نێ" بە بوونی ١٠٠٠ خانەوار و ٤٠٠٠ کەس حەشیمەتەوه، ڕۆژانە تەنیا ٢ کاتژمێر ئاوی خواردنەوەی هەیە کە زۆرێک لە دانیشتووانی ئەو گوندە لەو ٢ کاتژمێرە ئاویشە بێبەشن.

ماوەیەکە کەسانێکی نەناسراو بە کەرەستەی پێشکەوتووەوە لەو گوندە خەریکی لێدانی بیری قووڵن و کەس نازانێت بۆ کوێی دەبەن، ئەو گوندە خاوەن چەندین بیری ئاوە کە نزیکترینیان تەنیا ٢ کیلۆمیتر لە نێوە دوورە و هەموویان ڕاگوێزراون بۆ شوێنەکانی دیکە.

گوندی "نێ" خاوەن ئاوێکی زۆرە، بەڵام لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کە وێدەچێت دەست و پێوەندیی ڕێژیم بن، دەدزرێت و خەڵکی ئەو گوندە لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاو بەرەوڕوون.