![](/weney-mallperr/12665.jpg)
كوردستان میدیا: ڵاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له تاڵان و وێران كردنی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دینژاددا ئاشكرا بوو.
ماڵپه‌ڕی حكوومی تابناك له زاری عه‌بدولناسر میرچی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگی ڕێژیم له پارێزگای ئه‌لبۆرز باسی له ونبوون و بێسه‌روشوێن بوونی ٤٨ هه‌زار ئاسه‌واری مێژووی و گه‌ڵای ده‌سنووس له ئه‌نجامی گواستنه‌وه‌ی جێگرایه‌تی میراتی فه‌رهه‌نگی وڵات بۆ شیراز له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دینژاددا كردووه.
ئه‌سه‌دوڵڵا ده‌روێش ئه‌میری، جێگری كاروباری یاسایی و مه‌جلیسی ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی ڕێژیمیش به هێما كردن بۆ به‌های كتێبه ده‌سنووسه‌كان كه له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه ڕاده‌گیرێن، جه‌ختی كرده‌وه: به‌داخه‌وه پاش ئه‌م گواستنه‌وه، كتێبه مێژووییه‌كان و گه‌ڵا ده‌سنووسه‌كان له فه‌رده‌ی برینج و كارتۆن له ژێره‌زوی باڵاخانه‌ی شوێنی جێگیربوونی جێگرایه‌تی میراتی فه‌رهه‌نگی ڕاده‌گیران... و بوونه خۆراكی مێروو، مشك و هه‌روه‌ها ته‌ڕه‌شۆ و خه‌ساری جیددیان بینیوه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم رایگه‌یاند كه به‌شێك له‌م ئاسه‌واره مێژووییانه له ئه‌نجامی ئه‌و گواستنه‌وه ون بوون و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شاری تاران.
به وته‌ی كارناسانی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان، ئه‌گه‌ر بڕیار بێ ئه‌م ئاسه‌وارانه بفرۆشرێن ده‌كرێ بڵێن هه‌ر كامه‌یان لانیكه‌م بای ١٠٠ ملوێن تمه‌نن و به‌مشێوه گه‌وره‌ترین دزیی له‌مێژووی ئێران‌دا به بڕی ٤٨٠٠ میلیارد تمه‌ن له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دینژاددا ڕووی داوه.