کوردستان میدیا: ٧٠ کرێکاری کۆمپانیای پێچ و مۆره‌ی کامکانی سیرجان که به‌هۆی نه‌بوونی هه‌مدیس ره‌نێوهانین له‌سه‌ر کار ده‌رکرا بوون، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
به‌گوێره‌ی راپۆڕتی هه‌واڵده‌ریی فارس، ٧٠ که‌س له کرێکارانی کارخانه‌ی پێچ و مۆره‌ی کامکانی سیرجان، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌وشاره له‌مه‌ڕ ده‌رکردن له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌ربـڕی.
کرێکاران له‌م ناڕه‌زاییه‌دا رایانگه‌یاندووه، که به‌شێک له‌و کرێکارانه ماوه‌ی ١٥ هه‌تا ٢٠ ساڵه ئه‌زموونی کاریان هه‌یه و له‌و ته‌مه‌نه‌ی ئێستادا چۆن ده‌توانن کارێکی دیکه‌یان ده‌ست بکه‌وێ!؟
ره‌زا سه‌نگ‌په‌هنی، یه‌کێک له کرێکاره ده‌رکراوه‌کان گوتوویه‌تی: پێیان راگه‌یاندووین که فرۆشمان نییه و کۆمپانیای ایران خودرو و سایپا به‌رهه‌مه‌کانی ئێمه ناکڕن و به‌رهه‌مه‌کانیش له‌سه‌ر ده‌ستمان ماوه‌نه‌ته‌وه و ئێمه‌شیان ده‌رکردووه، ئه‌ی چاره‌نووسی ئێمه چییه و بنه‌ماڵه‌ی ئێمه ده‌بێ چی بکه‌ن؟
محه‌ممه‌د مێهدی بیگ‌زاده: به‌ڕێوبه‌ری کارخانه‌ی کامکان، وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که له‌سه‌دا ٧٠ی ئامێره‌کانی وه‌به‌رهێنان داخراون، گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته به‌رده‌وام بێت، ١٥٠ کرێکاری دیکه‌ش به داخرانی کارخانه له کار بێ‌به‌ش ده‌بن.