کوردستان میدیا: هێزه ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دوو هاووڵاتیی گوندێکی شاری داڵاهۆیان ده‌سبه‌سه‌ر و یه‌کێکیشیان بریندار کــــرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، هێزی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له پاسگای دووشه‌میان، رێکه‌وتی ١٥ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی داره‌ڕه‌شی سه‌ربه شاری دالاهۆ و دوو هاووڵاتییان به‌ناوه‌کانی که‌یوان مورادی و مه‌سعوود کاویانیفهڕ ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه که هێزه‌کان مۆڵه‌تی یاسایی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌یان نه‌بووه و جیا له سه‌رکوتی خه‌ڵک، له گازی فرمێسکهێنهر له دژی منداڵان و ژنانی ئه‌و گونده به‌کار هێناوه و که‌سێکیشیان به ناوی جه‌لیله نه‌جه‌فی بریندار کردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته له‌و هێرشه‌دا ماڵی چه‌ندین هاووڵاتیی گوندی داره‌ڕه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه پشکێنراوه و هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ڕ ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه بڵاو نه‌بۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو که رێکه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژ، ١٢٠ که‌س له دانیشتوانی گوندی داره‌ڕه‌ش به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و دوو هاووڵاتییه کوردانه و ئازار دانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئیرانه‌وه، له‌به‌ر ده‌رکی فرمانداریی شاری کرندی غه‌رب کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌یان وه‌ڕێ خستووه. ئه‌و کۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه بۆ ماوه‌ی ٥ کاتژمێر دریژه‌ی هه‌بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی که له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا هه‌تا ئێستا ٧١ هاووڵاتیی کورد به تۆمه‌تگه‌لی وه‌کوو چالاکی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و نیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران