![](/weney-mallperr/460.jpg)
کوردستان میدیا: وزاره‌تی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران هه‌واڵی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی 15 هاووڵاتیی به‌لووچی به تاوانی کوشتنی پێشنوێژی شاری راسک بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی هرانا، ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه 24ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، وزاره‌تی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، که 15 که‌سی به تاوانی ده‌ست هه‌بوون له کوشتنی مه‌وله‌وی مسته‌فازه‌هی پێشنوێژی شاری راسک دا ده‌سبه‌سه‌ر کردووه. مه‌وله‌وی مسته‌فازه‌هی له رۆژی 3ی به‌فرانباری 1390ی هه‌تاوی له چابه‌هاری به‌لووچستان له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه کوژرا.
وزاره‌تی ئیتلاعات له به‌یاننامه‌ی خۆیدا دیسان بکوژه‌کانی پێشنوێژی شاری راسکی به ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی ئامریکا، بریتانیا و ئیسراییل له قه‌ڵه‌م دا.
نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ که له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران نیشته جێن، له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه له مافه‌کانی سیاسی، ئابووری، کومه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی خۆیان بێبه‌ش کراون که بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و مافانه، چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی سیاسی له‌و ده‌ڤه‌ره چالاکییان هه‌یه و هه‌ندێ لایه‌نیش خه‌باتی چه‌کداریان له‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه بردووه.