کوردستان میدیا: پێنج هاووڵاتیی کورد به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، پێنج هاووڵاتی له شاره‌کانی پیرانشار و تیکاب به ناوه‌کانی ئازاد میرزا رحمه‌تی، یووسف ساڵحزاده، عه‌باس عیبادی، محه‌ممه‌د مه‌حموودی و حوسێن هیدایه‌تی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته ئه‌و پێنج هاووڵاتییه، نزیکه‌ی یه‌ک مانگ پێشتر ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون و ئێستاش بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمی راگوێزراون.
هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ هۆکار، یان هۆکارگه‌لێک له‌مه‌ڕ ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی رێژیمه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه. به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌که وێده‌چی تۆمه‌تی ئه‌و هاووڵاتییانه ئه‌منیه‌تی بێت.