کوردستان میدیا: ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که نرخی کاغه‌زی زیاد کردووه به‌ڵکوو پێکهاتنی ره‌وت‌گه‌لێکی مافیاییشی لێکه‌وتۆته‌وه.
ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی کاغه‌ز فرۆشان، ده‌ڵێت: ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بۆته هۆی پێکهاتنی ره‌وت‌گه‌لێکی مافیایی، به‌ڵکوو له نرخی مریشک، دراو، ئه‌تۆمبێل و سکه کاریگه‌ریی داناوه و قه‌یرانی ئابووریی دروست کردووه.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفیان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی کاغه‌ز فرۆشان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئیلنا گوتوویه‌تی: رێژیم به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری بازار تۆمه‌تباره، کێشه‌یه‌ک که قه‌یرانی له نرخی هێندیک له پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک پێکهێناوه.
ناوبراو گوتوویه‌تی: ده‌ستێوه‌ردانی رێژیم له بازار و دانانی نرخی شتومه‌که‌کان، که‌ش و دۆخی بۆ بیچم گرتنی ره‌وت‌گه‌لێکی مافیاییی ئابووری و به واتایه‌کی دیکه هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی سێبه‌ر، ره‌خساندووه.
شه‌ریفیان، ده‌وڵه‌ت وه‌کوو خه‌تاکاری سه‌ره‌کیی له پێکهاتنی قه‌یران له‌قه‌له‌م ده‌دات و ده‌ڵێت: دانانی نرخه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، تێک ئاڵۆزاندن و زیاد بوونی نرخی شتومه‌که‌کان له‌بازاردا دەبێت.
ناوبراو ده‌ڵێت: قه‌یرانی بازاری کاغه‌ز بۆته هۆی چه‌ند پیشه بوونی بازاریان و زۆربه‌ی کاغه‌زفرۆشان له پاڵ فرشتنی کاغه‌ز، شتومه‌کی دیکه‌ش وه‌کوو برینج به فرۆش ده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها گرانیی کاغه‌ز بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ندامێکی کومیسیۆنی مه‌جلیس و ناوبراو گرانیی کاغه‌زی خراپتر له گرانیی نان، وه‌سف کرد و گوتی: هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ئێرانه‌وه نان پیرۆزییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام گرانیی کاغه‌ز له گرانیی نان مه‌ترسی‌دارتره.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی شه‌رق گوتبووی: له بواری دابین کردنی کاغه‌ز که‌موکۆڕیمان هه‌یه، چونکه سه‌ره‌ڕای زیاد بوونی نرخی کاغه‌ز له‌م دواییانه‌دا، بۆ دابین کردنیشی به توندی به‌ره‌وڕووی کێشه بووینه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: هۆکاری سه‌ره‌کیی که‌میی کاغه‌ز له بازار، ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ن که به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاون و ئه‌م پرسه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه هه‌تا کاغه‌زی پێویست بۆ وڵات هاورده نه‌کردێت.
به‌وته‌ی ئه‌م چالاکه‌ی بواری راگه‌یاندن، له ساڵی رابردوودا نرخی یه‌ک کیلۆ کاغه‌ز ٨٩٠ تمه‌ن بوو، به‌ڵام له‌م حه‌وتووی رابردوودا نرخی یه‌ک کیلۆ کاغه‌ز هه‌تا ١٨٠٠ تمه‌نیش هه‌ڵکشاوه.