کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ده‌ڵاڵی ٤٠ ملیۆن تمه‌نی بۆ ته‌ڵاق

15:02 - 28 خەزەڵوەر 2715

كوردستان‎میدیا: له‌درێژه‌ی دروست بوونی پیشه‌درۆئینه‌كان له‌ئێراندا ده‌ڵاڵی بۆ ته‌ڵاق خۆی ده‌رخستووه‌كه‌داهاته‌كه‌ی له‌نێوان ٥ بۆ ٤٠ میلیۆن تمه‌ن ده‌گۆڕدرێت.

سه‌رۆكی ئیداره‌ی تۆماركردنی (ثبت احوال) پارێزگای تاران، دوێنێ ڕایگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له‌م پارێزگایه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ٦% زیادی كردووه‌كه‌بریتییه‌له‌١٨ هه‌زار و ٤٠٠ حاڵه‌ت.

به‌وته‌ی ناوبراو له‌هه‌ر ٣ حاڵه‌تی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش یه‌ك حاڵه‌تیان له‌كۆتاییدا توشی ته‌ڵاق ده‌بێت.

عه‌باس پوریانیش، سه‌رۆكی دادگاكانی گشتی‎و ئینقلاب، سه‌باره‌ت به‌پرسی ته‌ڵاق وتی: هه‌نوكه‌پیشه‌یه‌كی نوێ دروست بووه‌كه‌له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌(٥ تا ٤٠ میلیۆن تمه‌ن) هه‌وڵی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ته‌ڵاق ده‌ده‌ن.

له‌مباره‌وه‌محه‌مه‌دڕه‌زا عه‌لیزاده‌، مامۆستای زانكۆ و پارێزه‌ر، ده‌ڵێ: بوونی ئه‌م جۆره‌ده‌ڵاڵ و كارڕێكخه‌رانه‌له‌هه‌موو په‌روه‌نده‌قه‌زاییه‌كاندا ده‌بینرێت و ته‌نیا به‌ستراوه‌به‌پرسی ته‌ڵاقه‌وه‌نییه‌به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گرینگ له‌م نێوانه‌دا ئه‌وه‌یه‌كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م پرسه‌بوونی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی نێو سیستمی قه‌زایی وڵاته‌كه‌ڕێگه‌به‌مجۆره‌ساخته‌كارییانه‌ده‌دات.