کوردستان میدیا: ڕووداوە سروشتییەکانی لە کوردستان بەردەوام ژیانی خەڵکی خستووەتەوە ژێر هەڕەشەی مەرگەوە و دوای بوومەلەرزەکان ئێستا لاوفاو بۆ سەر خەڵک هەڕەشەیە.
بارانی بەلیزمە و بەردەوامی بارینەکان لە کوردستان و ئێران بووەتەوە هۆی ئەوەی کە لە چەندین پارێزگادا لافاو بێت و وێرانی لێ بکەوێتەوە، کە هەتا ئێستاش بارین بەردەوامە و لافاوەکانیش بەردەوام شار و گوندەکان دەگرنەوە.
لە پارێزگای کرماشان، کە بوومەلەرزەکان ژیانی خەڵکیان تێک داوە، ئیستا لافاو کانێکس و خێوەتی بوومەلەرزەلێدراونی گەمارۆ داوە و ژیانیانی تووشی مەترسی کردووە.
کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە لە پارێزگای کرماشان، لەوپەڕی کەمتەرخەمیدا باسی ئەوە دەکەن، کە لافاو کانێکس و خێوەتەکانی بوومەلەرزەلێدراوانی گرتووەتەوە.
هاتنی لافاو لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هەڕەشە لە ژیانی خەڵک دەکات و خەڵکی لێقەوماو بە جێگای ئەوەی کە لە لایەن ڕێژیمەوە یارمەتی پێ بدرێت، خەڵک خۆیان بە هانای یەکترەوە دەڕۆن و کاربەدەستانی ڕێژیم تەنیا بینەری قەیرانەکانن.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کەشوهەواناسی، پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک: سنه، کرماشان، ئیلام و پارێزگای لوڕستان، چوار مەحاڵ و بەختیاری لە ماوەی چەند ڕۆژی دیکەدا دەبێت چاوەڕوانی بارین بەخوڕ بن.