کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوای کوژران و برینداربوونی چەندین کەس، ڕێژیم تازە دەیهەوێت مینی پایگایەک کۆ بکاتەوە

10:51 - 17 رەزبەر 2721

دوو پایگای کۆنی ڕێژیمی ئێران لە گوندی "وەشارە"ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقزە کە سپای تێرۆریستی پاسداران مینڕێژی کردووە. دوای ڕووخاندن و نەمانی پایگاکان مینێکی زۆر لەم ناوچەیە بەجێ ماوە و لەم چەند ساڵەدا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس.

هەروەها زیانێکی زۆر بەر مەڕوماڵاتی خەڵکیش کەوتووە. دوای ئەو هەموو کوژران و بریندار و زیانانە ڕێژیم تازە دەستی کردووە بە هەڵگرتنەوەی مینەکان و بە وتەی خەڵکی ناوچەکە زیاتر لە ٥٠٠ مین تا ئێستا تەقێندراوەتەوە.

سەدان پایگا لە کوردستان بوونی هەیە و بە ملیۆنان مین لەلایەن ڕێژیمەوە دانراون و ساڵانە چەندین کەس دەبنە قوربانی.