کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوای کوژرانی "فەخریزادە"، ڕێژیم بۆ کۆکردنەوەی زانیاری داوای هاوکاری لە خەڵک کردووە

17:32 - 9 سەرماوەز 2720

ڕێژیمی ئێران کە لە ئێستادا لە هەموو لایەکەوە زەڕبەی بەردەکەوێت و دەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم سەریان لێشێواوە، بە ناردنی SMS بۆ خەڵک دوای هاوکاریی لێ کردوون.

ڕێژیمی ئێران بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە ڕێگای SMSوە ژمارەی پێوەندیی ستادی خەبەریی حیفازەتی ئیتلاعاتی وزارەتی بەرگری بۆ خەڵک ناردووە کە هاوکاریی بکەن.

لاوازیی دەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران کە  لە دوای کوژرانی ''مۆحسێن فەخریزادە'' زانای ئەتۆمیی ئێران و بەرپرسی ڕێکخراوی توێژینەوە و داهێنەری وەزارەتی بەرگریی ڕێژیمی ئێران، بۆ هەموو کەس ئاشکرا بووە و تەنانەت بەرپرسانی ڕێژیمش دانیان پێدا ناوە.

دوای کوژرانی ''مۆحسێن فەخریزادە'' چەندین بەرپرسی پلەباڵای ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە کردووە کە ئیسرائیل ڕخنە و دزەی کردووەتە نێو دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕێکەوەتی ٢٤ی خەزەڵوەر ڕۆژنامەی ''نیۆیۆرک تایمز'' لە زاری بەرپرسانی ئیتلاعاتی ئامریکا بڵاوی کردبووە کە کەسی دووەمی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە سێ مانگ لەمەو پێش لە شەقامی پاسدارانی تاران لەلایەن مەئمورانی ئیسرائیل کوژراوە.

ئەو ڕووداونە کە بە پێچەوانەی ئیدعاکانی ڕێژیمی ئێران نیشانیان دا کە دەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەو پەڕی لاوازیی و بێهێزیی خۆیان دان.