کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوایین ئاماری فەرمیی کۆرۆنا لە کوردستان

12:58 - 24 بانەمەڕ 2720

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەروا قوربانی دەگرێت و لە نێوان پارێزگاکانی کوردستان، پارێزگای ورمێ زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدان و تووشبوو بە کۆرۆنای تۆمار کردووە و پارێزگای ئیلامیش کەمترین ڕێژەی هەیە.

دوایین ئاماری قوربانییان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چوار پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات بەم شێوەیەیە:

لە پارێزگای ورمێ تا ڕێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ، ٣هەزار و ٤٣٦ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونە و ١٨٦ کەسیش گیانی خۆیان لەدەست داوە.

لە پارێزگای ئێلام هەتا ئێستا، ٦٦٨ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە و ٥٨ کەسیش گیانی خۆیان لەدەست داوە.

لە پارێزگای سنە هەتا ئێستا هەزار و ٨٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ١٣٥ کەسیش بوونەتە قوربانی.

لە پارێزگای کرمانشان کە لەم ڕۆژانەدا تەشەنەسەندنی ئەم نەخۆشییە بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، هەتا ئێستا ٨٤  کەس بوونەتە قوربانی و ٢ هەزار و ٢٥٠ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە.

بەپێی ئەم ئامارە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئێستا گەیشتووەتە ٨ هەزار و ٢٥١ کەس و  ٤٦٣ کەسیش بوونەوتە قوربانی.

هەروەها، وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران لە دوایین ئاماری خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ١١٢ هەزار و ٧٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ٦٧ هەزار و ٧٨٣ کەس بوونەتە قوربانیی ئەم نەخۆشییە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەتا ئێستا ٤ ملیۆن و ٣٤٢ هەزار و ٣٥٤ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوونە و ٢٩٢ هەزار و ٨٩٣ کەس گیانی خۆیان لەدەست داوە.