کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوایین دەرفەتی رێژیمی ئێران لە دوایین هەوڵی زلهێزەکانی جیهان

19:19 - 15 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بریتانیا رایگەیاندووە، دوایین هەوڵەکان بۆ چارەسە کردنی ئاشتییانەی کێشەی ناوکیی رێژیمی ئێران لەحاڵی ئەنجام دایه.
ناوبراو راشیگەیاندووە ئەگەر ئەو رێژیمە چالاکییە ناوکییەکانی رانەگرێت، رێبەرانی٦ دەسەڵاتە زلهێزەکانی جیهان لەم دوو ساڵەی دواییدا ناچار بە گرتنە بەر بڕیارێکی دژواتر دەبن.
بەرپرسی گرووپی چوار لایەنەی ئاشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دوایین هەوڵی زلهێزەکانی جیهانی لەمەڕ چارەسەر کردنی ئاشتییانەی بەرنامەی گوماناویی رێژیمی ئێرانی بە دوایین دەرفەتی ئەو رێژیمە لەقەڵەم داوە.
ناوبراو گوتوویەتی: گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان کاریگەریی قورسیان لەسەر رێژیمی ئێران داناوە، بەڵام هەتا ئێستا نەبۆتە هۆی راگرتنی بەرنامە ناوکییەکەی ئەو رێژیمە.
تۆنی بلێر رەخنەی لە وڵاتانی زلهێزی جیهان لەپێوەندی چارەسەر نەکردنی قەیرانی سووریه گرتووە و چارەسەر نەکرانی ئەو پرسەی بە هۆکاری کەمتەر خەمی ئەو وڵاتانە وەسف کردووە.