کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دواكەوتنی مووچەی مانگانەی كرێكارانی كۆمەڵەی ئاژەڵدارانی مەهاباد لە ٩ مانگی رابردوودا

18:50 - 28 پووشپەڕ 2712

كوردستان میدیا: سەرەڕای کەم بوونەوەی رێژەی كرێكارانی كۆمەڵەی ئاژەڵدارانی مەهاباد لە ١٣٠ كرێكارەوە بۆ ٤٠ كرێکار، ماوەی ٩ مانگە مووچەی ئەم ٤٠ كرێكارەش نەدراوە.


یەعقووب كەریمی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمەڵەی ئاژەڵدارانی مەهاباد، بە هەواڵدەریی ئیلنای راگەیاند: سەرەڕای دواکەوتنی مووچەی کرێکاران لە ٥ مانگی یەكەمی ساڵی رابردوودا، كرێكاران پارەی جێژنانە و پاداشتیان وەرنەگرتووە.
ئەو چالاكە كرێكارییە بە پێداگری لەسەر ئەوەی كە هاوردە‌كردنی لە رادە بەدەری گۆشت بۆتە هۆی چونەسەری كێشەی ئەم یەكە بەرهەمهێنانە گوتی: دواخستنی موچە، نوێنەكردنەوی گرێبەستی كرێكران و دەستەوەستان بونی كرێكاران لە دەرنجامی هاوردەی لە رادەبەدەری گۆشتە.
كەریمی لە درێژەدا گوتی: كۆمەڵەی ئاژەڵداری و پیشەسازی مهاباد لە رابردوودا 130 كرێكاری فەرميی چالاكی هەبووە كە ئێستا ژماره‌يان بۆ 40 كرێكار كەم بۆتەوە و ئەو كرێكارانەش بە گرێبەستى كاتى كاردەكەن.