دوكتور "ئانتۆنی فائۆچی"، به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی نه‌خۆشییه چڵكهێنهر و هه‌ستیاره‌كان له ئا‌مریكا ده‌ڵێت: "ته‌نانه‌ت واكسهن و ده‌رمانی نه‌خۆشیی كۆرۆنا ئەگه‌ر په‌یداش بێت، ژیان و جیهان ناگەڕێتهوه سه‌ر دۆخی پێشوو".
دوكتور "فائۆچی" له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "بزنێس ئیناسیدهر" ده‌ڵێت: "ڤایرۆسی كۆرۆنا به دۆزینه‌وه‌ی واکسەن، ده‌رمان، كۆتایی پێ نایه‌ت و له‌نێو كۆمه‌ڵگادا وه‌كوو نه‌خۆشیی ئانفوڵانزا ده‌مێنێته‌وه".
ناوبراو باس لەوەش دەکات، دۆزینه‌وه‌ی واکسەن هه‌نگاوێكی گه‌وره و سه‌ره‌كییه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه قهیراناوییە كه ڕۆژانە به هه‌زاران كه‌س تووش ده‌بن و هه‌زاران كه‌س مردوون. ده‌بێ پێڕه‌وی لە دابڕانی فیزیكی له كۆمه‌ڵگا بكرێت تاكوو هێڵی نه‌خۆشییه‌كه توند نه‌بێت و سیستمی ده‌رمانیی ئا‌مریكا به‌رگه بگرێت.
له درێژه‌دا زیادی کردووە، هەندێک لە ویلایەتەكانی ئا‌مریكا هه‌نگاوی توندیان هه‌ڵگرتووه و بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه و ئه‌م كاره ده‌بێ سه‌رتاسه‌ری بكرێت. هه‌تا واکسەن نه‌دۆزرابێته‌وه، ده‌بێ به‌م شێوه‌یە نه‌خۆشییه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، قه‌ره‌نتینه و دابڕانی فیزیكی، زه‌ره‌ری زۆری بۆ ژیان و ئابووریی خه‌ڵک هه‌یه، به‌ڵام ئەگه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرێت كاره‌سات ڕوو ده‌دات.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێت، نابێ له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه په‌له بكرێت، ته‌نانه‌ت به كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه و دۆزینه‌وه‌ی واکسەن و ده‌رمانیش، بیری ئه‌وه‌ی كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ژیانی پێشوو و ڕه‌وتی پێشووی دونیا ئیمکانی نییه، چوونكه ئه‌م ڤایرۆسە له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگادا ده‌مێنێته‌وه و ژیان ده‌گۆڕدرێت.