کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو برا لە ڕووباری "سارۆقامیشـ"ـی بۆکان خنکان

12:48 - 30 گەلاوێژ 2721

دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٩ی گەلاوێژ، دوو برا لە ڕووباری سارۆقامیش لە بۆکان خنکان.

تەرمی ئەو دوو برایە لەلایەن خەڵکی خۆجێیی ئەو ناوچەیە و تیمەکانی فریاکەوتن دۆزراوەتەوە.

بەوتەی شایەتحاڵەکان، یەکێک لەو دوو برایە لە کاتی مەلەکردن تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت و برایەکەی دیکە بۆ ڕزگارکردنی ئەو خۆی دەخاتە نێو ئاو کە ئەویش دەخنکێت.

لە ماوەی حەوتووی ڕابردووا ئەمە دووهەمین ڕووداوی خنکان لە ڕووباری سارۆقامیش بووه، کە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی گه‌لاوێژ، سێ برا خەڵکی گوندی ''نیڕژ''ی سەر بە سه‌لاسی باوه‌جانی بە ناوەکانی ''موزەفەر، میلاد و وریا قادری''، لە بەنداوی ''زمکانـ''ـی سه‌ر به‌و ناوچه‌یه‌، خنكان.