کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو بنکەی ئەتۆمیی ئێران ئاشکرا کران

12:25 - 26 رەزبەر 2720

ڕێکخراوی "موجاهیدینی خەلقی ئێران" لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران دوو بنکەی ئەتۆمیی شاراوەی لە نزیک تاراندا هەیە.

ئەو ڕێکخراویە لەو پرێس کۆنفڕانسەدا ئاشکرای کردووە کە ڕێژیمی ئێران چالاکیی نیزامیی ئەتۆمی ئەنجام دەدات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئەو ڕێکخراوەیە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو بنکەیە لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠١٧ لە ناوچەیەکی نیزامی لە "سورخە حیسار" لە تاران هەڵکەوتووە.

ئەو بنکە ئەتۆمییە ڕاستەوخۆ لەژێر دەستی وەزارەتی بەرگریی ڕێژیمدا چالاکی دەکات. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئەو ڕێکخراوە بڵاوی کردووەتەوە، گەمارۆکانی ئامریکا نەیتوانیوە پێش بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران بگرێت.