کوردستان میدیا: لێپرسراوێکی پۆلیسی کنیا رایگه‌یاندووه، له حه‌وتووی رابردوودا دوو ئێرانی به تۆمه‌تی کاری تیرۆریستی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه له شاری نایرۆبی ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی رادیۆ فه‌ردا و به پشت به‌ستن به هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشه‌یتێت پرێس، ئاگری ئادۆلی به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌یی کنیا، گوتوویه‌تی: هێزه دژه تیرۆره‌کانی کنیا، به شۆپاندن (تعقیب)ی یه‌کێک له‌و دوو تیرۆریسته، توانیی له دۆزینه‌وه‌ی ١٥ کیلۆ گه‌ردی ته‌قینه‌وه سه‌رکه‌وتوو بێت و پاشان ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌دا گرتووه و له‌مه‌ڕ ناساندنی زێده‌تر راده‌ستی تاقی‌گه‌ی کردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له کنیا رۆژی هه‌ینی، هوشداریی خۆی له‌هه‌مبه‌ر له ئارادا بوونی هێرشێکی تیرۆریستی له شاری موومباسا داوه و داوای له تێکڕای کارمه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا کردووه ئه‌و شاره به جێ بێڵن.
هه‌روه‌ها ئه‌و باڵوێزخانه‌یه سه‌ردانی شاری موومباسای بۆ لێپرسراوانی ئه‌مریکایی، هه‌تا مانگی داهاتوو وه قه‌ده‌غه کردووه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار رێژیمی ئێرانی له‌مه‌ڕ پاڵپشتیی گرووپه تیرۆریستییه‌کان، به تایبه‌ت له ئه‌فریقا تۆمه‌تبار کردووه.
نزیکه‌ی دوو ساڵ پێش ئیستا، یه‌کێک له ئه‌ندامانی سپای قودس به‌ناوی عه‌زیم ئاقاجانی، پاش دۆزینه‌وه‌ی چه‌کوچۆڵ له به‌نده‌ری لاگۆسی نیجریه، ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
پاش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کوچۆڵانه له خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی، لێپرسراوانی پۆلیسی نیجریه رایانگه‌یاندبوو، وێڕای عه‌زیم ئاقاجانی، تۆمه‌تبارێکی دیکه‌ی ئیرانییان ناساندبوو که به‌هۆی پارێزاویی دیپلۆماتیک، ده‌سبه‌سه‌ر، یان لێپرسینه‌وه‌ی لێ نه‌کرا.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران