کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو تەقینەوە لە کوردستانی ڕۆژئاوا ڕوویدا

17:53 - 13 بەفرانبار 2720

تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری "حەسەکە" ڕوویدا کە بەهۆی ئەو تەقینەوەیه ١ کەس کوژرا و ١٩ کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات تەقینەوەیەکی دیکە لە "سەرێکانی" ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ٥ کەس کوژران.

تەقینەوەی "حەسەکە" لە ڕێگەی دانانەوەی بۆمبێک لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی سووریەدا بووە.

هەروەها تەقینەوەکەی "سەرێکانیـ"ـش لە ڕێگای بۆمبڕێژکردنی ماشینێک بووە کە لە ئاکامدا ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون. تەقینەوەی "سەرێکانی" لە نزیک بازاڕی سەوزە و میوە بووە.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە شاری "سەرێکانی" و زۆرێک لە ناوچە سنورییەکانی نێوان کوردستانی ڕۆژئاوا و تورکیه لەلایەن سوپاکەی تورکیەوە داگیر کراوە.

هەتا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتیی ئەو تەقینەوەیان لەئەستۆ نەگرتووە.