کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکرات سه‌ردانی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان و باره‌گای پارتی دێمۆکراتی کوردستانیان له وڵاتی سوێد کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٣١ی به‌نامه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز خوسره‌و به‌هرامی، به‌رپرسی ته‌شکیلاتی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سه‌ردانی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کانیان له وڵاتی سوێد کرد.
هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکرات له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له وڵاتی سوێد به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز شه‌رمین بوزئه‌رسه‌لان پێشوازیی لێ‌کرا و له‌سه‌ر پرسگه‌لێک وه‌ک ئامانجی ئەو سەردانە، بارودۆخی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرد.
هه‌ر له هه‌مان رۆژدا هه‌یئه‌تی حیزب به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز خوسره‌و به‌هرامی سه‌ردانی باره‌گای رێکخستنی پارتی دێمۆکراتی کوردستانیان له شاری ستۆلهۆڵم کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی پارتییه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز که‌ماڵ مه‌هاجیر پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان و ناوچه‌که‌یان کرد و له‌سه‌ر پێوه‌ندی و هاوکاریی دوو لایه‌ن پێداگرییان کرده‌وه.