کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو دەرجەداری ڕێژیمی ئێران لە بانە کوژران

17:43 - 29 پووشپەڕ 2722

شەوی ڕابردوو لە کاتی گەڕانی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران جێگیر لە ناوچەی "بڕوێشکانی" سەر بە شاری بانە، کەسانێکی چەکداری نەناسراو تەقەیان لە هێزەکانی ڕێژیم کردووە و دوو دەرجەدار کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان کە بڵاو کراونەتەوە، ئەو شەڕ و تێکەڵچوونە لە ناوچەی "بڕوێشکانیـ"ـی بانە لەگەڵ کەسانێکی چەکداری نەناسراو ڕووی داوە.

لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا دوو دەرجەدار بە ناوەکانی ستوانی دووەم "مەهدی محەممەدی‌نەسب" و ئۆستواری دووەم "عەلی فازڵی ‌شاد" کوژراون.

فەرماندەی هێزە بەناو سنوورپارێزەکانی ڕێژیم لە سنە پشتڕاستی کردووەتەوە و وتوویەتی کە ئەو شەڕە لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکەدا ڕووی داوە.