کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو سەربازی ڕێژیمی ئێران لە کاتی مانۆڕدا کوژران

12:39 - 26 پووشپەڕ 2721

بەپێی زانیارییەکان کە بڵاو کراوەتەوە دوو سەربازی ڕێژیمی ئێران لە کاتی مانۆڕێکی شەوانەدا بە دەستی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژراون.

ڕێکەوتی ١٧ هەتا ٢٠ی پووشپەڕ سپای ورمێ بە هاوکاریی پادگانی ئەرتشی مەهاباد بڕیار بووە لە پیرانشار مانۆڕێک بەڕێوە ببەن؛ بەڵام دواتر ڕێژیم مانۆڕەکەی لە ناوچەی "ئیڤ ئۆغڵی"سەر بە شاری خۆی بەڕێوە دەبات.

لەو مانۆڕەدا هێزەکانی سپا لە کاتی مانۆڕێکی شەوانەدا دەستڕێژی لە دوو سەربازی ئەرتش دەکەن و لە ئەنجامدا ئەو دوو سربازە دەکوژرێن.

کاربەدەستانی سپا باسیان لەوە کردووە بە هەڵە ئەو دوو سەربازەی ئەرتشیان کردووەتە ئامانج. ئەو دوو سەربازە خەڵكی "تەورێز و ئەردەبێڵ" بوونە.

شوناسی یەکێک لەو سەربازانە "میلاد جەبار پوور" خەڵکی تەورێز ڕاگەیەندراوە.

ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران و ئەرتش ناکۆکیی زۆریان هەیە و ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەش تەنیا بۆ چەواشەکاریی بیروڕای گشتیی خەڵکە، چونکە نە سپا نە ئەرتش پێگەیەکیان لەنێو خەڵکدا نەماوە.