کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو سەرگوردی ڕێژیمی ئێران لە سیستان و بەلووچستان کوژران

10:39 - 5 بەفرانبار 2721

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ کەسانێکی نەناسراو دوو پاسدار کوژراون.

شوناسی ئەو دوو پاسدارە کوژراوە "مێهران شووری زادە" و "موحسێن کیخوایی" ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو پاسدارەی ڕێژیم سەر بە هێزەکانی سپای پاسداران بوونە و دەرجەی سەرگوردییان هەبووە.

 هەتا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک ئەم عەمەلیاتەی وەئەستۆ نەگرتووە.