کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو لاو لە کوردستان لە ئاودا خنکان

12:48 - 26 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ دوو هاووڵاتیی لە کوردستان لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوەکاندا خنکاون.

لە بەنداوی "سیلوانا" لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵە لە کاتی مەلەکردن خنکاوە. شوناسی ئەو لاوە ٢٧ ساڵەیە ڕوون نەبووەتەوە.

هەتا ئێستا ٦٤ کەس لە بەنداوی "سیلوانا"دا خنکاون. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەیکە خەڵک لە کاتی مەلەکردن لەو بەنداوەدا گیانیان لەدەست دەدەن بۆ نالێکییەکانی ئەو بەنداوە دەگەڕێتەوە.

لەو پێوەندییەدا لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵە لە بەنداوی بۆکان لە نێوان پۆمپاژی ئاوی سەقز و گوندی قەڵاگە لە کاتی مەلەکردن خنکاوە.

 لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی لە کوردستان لە کاتی مەلەکردن لە بەنداو و ڕووبارەکاندا خنکاون.