کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵ زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستداوانی ڕووداوی هاتوچۆی هەبووە

12:07 - 13 پووشپەڕ 2721

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی پزیشکیی یاسایی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی دوو مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ٢ هەزار و ٥٩٦ کەس لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست داوە و لەو ڕێژەیە ٢ هەزار و ٨٩ کەس پیاو و ٥٠٧ کەس ژن بوونە.

ئیدارەی گشتیی پێوەندییەکانی پزیشکیی یاسایی ڕێژیم ڕایگەیاندووە به بەراورد لەگەڵ هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی گیانلەدەستداوان ١ هەزار و ٩٨٠ کەس بووە و ئەو ڕێژەیە ٣١.١ لەسەد بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

کاربەدەستانی ڕێژیم یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی گیان لە دەستداوانی ڕوودای هاتوچۆ لەو دوو مانگەدا ئازادکردنی هاتوچۆ دە و دوو مانگەدا دەزانن.