کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو مەئمووری ئەمنییەتیی ڕێژیم لە پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" و "مازەندەران" کوژران

11:57 - 3 جۆزەردان 2722

 لە دوو هێرشی جیاوازدا لە گوندی "توکل" لە شاری "قەسەرقەند" سەر بە پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" و گوندی "تیلە نو" سەر بە شاری "گلوگا" لە پارێزگای "مازەندەران"، دوو مەئمووری ئەمنییەتیی ڕێژیم لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێ کرا و کوژران.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٤٠١، "واحید نازری" یەکێک لە فەرماندەکانی هێزی بەناو ئینتزامیی ڕێژیم لە پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە گوندی "تیلە نو" سەر بە شاری "گلوگا" لە پارێزگای "مازەندەران" لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

لە کردەوەیەکی هاوشێوەدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١، ئەندامێکی ڕێکخراوی "بەسیجـ"ـی ڕێژیم بە ناوی "حامد ڕەئیسی" کە تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە و دانیشتووی گوندی "کوشوک" سەر بە "ساربوک" لە شاری "قەسەرقەند"ی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بووە، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

هەروەها ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردان، پاسداری تێرۆریست "حەسەن سەیاد خودایی" لەلایەن چەند ماتۆڕسوارێکەوە و لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری تاران بە پێنج فیشەک کوژرا.