کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کورد لە قوروە بەهۆی تەقینەوەی گاز گیانیان لەدەست دا

19:12 - 17 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: رووداوی تەقینەوەی گاز لە شارستانی قوروە گیانی دوو هاووڵاتیی گرت.
بەڕێوەبەری شیرکەت گازی قوروە بە هەواڵدەریی فارسی گوتووە، لەم ساڵدا لە شارستانی قوروە ٥ رووداوی تەقینەوە و نەشتی گاز رووی داوە و قوربانییان لێکەوتووەتەوە.
لە تێکڕای ئەم رووداوانەدا ٨ هاووڵاتیی قوروەیی بوونەتە قوربانی.
ناستاندار بوونی کەرەسەکانی گاز وەکوو شێر و شیلەنگ و کەڵک وەرنەگرتن لە کڵاوە و لووڵە کوورەی ناستاندارد و نەبوونی چاوەدێری لایەنە پیوەندیدارەکان بەسەر ئەم ئامرازانەدا، لە هۆکارە سەرەکییەکانی قەومانی ئەو کارەسات‌گەلەن.
پێشتریش لە رێکەوتی ١٠ی بەفرانبار لە گەڕەکی پاشا خانی شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی کەپسووڵی گاز ٢ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دابوو.
لە وڵاتی ئێران لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا، ٢٠٠ کەس بەهۆی گازگرتووی گیانیان لەدەست داوە.