کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو وێنەگری کورد لە فێستیڤاڵی "ئارتراوێڵ" سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

13:32 - 13 بانەمەڕ 2720

دوو وێنەگری کورد لە فێستیڤاڵی "ئارتراوێڵ ٢٠٢٠" (arttravel2020) لە وڵاتی ئۆکراین بۆ فیناڵی ئەو فێستیڤاڵە بەربژێر کران.

''خالید فەرەجزادە'' و "ئەوین عەباسی''، دوو وێنەگری بە توانای کوردستانی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵی ''ئارتراوێڵ'' بەربژێری فیناڵ کران.

لەو کێبڕکێیەدا، ١٤١١ وێنەگر لە ١٠٣ وڵاتەوە بەشدار بوونە کە ٤١ کەسیان چوونەتە فیناڵەوە.

ئەو فێستیڤاڵە لە شاری ''خارکۆفـ''ـی وڵاتی ئۆکراین بەڕێوە چووە و دوای ئەو کێبڕکێیە، پێشانگایەک لە وێنە هەڵبژێردراوەکان لەو شارەدا بەڕێوە دەچێت.