کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو وەرزشوانی کورد سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

12:12 - 3 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: دوو وەرزشوانی کوردی خەڵکی کرماشان لە کێبڕکێکانی ''زۆرەوانی'' و ''وەزنەبەرداری''،  بەرامبەر بە ڕکابەرەکانیان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

''هانیە ئاشووری،'' خەڵكی كرماشان، زۆرانبازی كێشی ٧٥ كیلۆگرەم، لە دوای شكستدانی بەرانبەرەکەی، بوو بە پاڵەوانی جیهان.

"ئاشووری"، ئەندامی یانەی زۆرانبازیی ئێرانە و لە دوای شكستدانی بەرانبەرە بلاڕووسیەكەی، میداڵی زێڕی جیهانیی بۆ خۆی مسۆگەر كرد و لە كێشی خۆیدا بوو بە پاڵەوانی جیهان.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ٢ی بەفرانبار، ''کیانووش ڕۆستەمی"، وەزنەبەرداری کوردی خەڵکی کرماشان، پلەی دووی قارەمانیی کێبڕکێی وزنەبرداریی بۆ هەڵبژاردنی ئۆلەمپیکی قەتری بەدەست هێنا.

''کیانووش ڕۆستەمی''، بە ڕێکۆردی یەک زەربی ١٧٨ کیلۆ، دوو زەرب ٢٢٥ کیلۆ و تێکڕا ٤٠٣ کیلوگرەم، میداڵی زێڕی یەک زەرب و دوو میداڵی نوقرەی دوو زەربی وەرگرت.

ئەم وەزنەبەردارە کوردە بەگشتی ڕیکۆردی ٤٠٣ کیلوگرەمی تۆمار کرد و پلەی دووی قارمانیی کێبڕکێی وزنەبرداریی بۆ هەڵبژرادنی ئۆلەمپیکی قەتری بەدەست هێنا.