کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو وەرزشوانی کورد لە کێبڕکێیەکانی جیهانیدا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

12:45 - 7 پووشپەڕ 2721

"ئارمینا سادقییان" کچە ورزشوانی کوردی خەڵکی "ئیلام" لە کێبڕکێیەکانی جامی جیهانی لە بەشی "تیرهاوێژی" لە وڵاتی "کرۆواسی" میداڵی زێڕی بەدەست هێناوە.

کێبڕکێیەکانی جامی جیهانیی تیرهاوێژی ڕێکەوتی ١هەتا ١٢ی پووشپەڕ بە بەشداریی ٥٢٠ وەرزشوان لە ٤٧ وڵاتی جیهاندا بە میوانداریەتی "کرۆواسی" لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.

"جەواد فرووغی، پووریا نەورۆزییان، محەممەدحوسێن کەریمی و ئارمینا سادقییان" ٤ ورەزشوانی خەڵکی "ئیلامـ"ـن کە لە بەشی تیرهاوێژیدا هەتا ئێستا چەندین سەرکەوتنی نێودەوڵاتی و جیهانییان بەدەست هێناوە.

هەروەها "ڕۆستەم عەزیزی" وەرزشوانی خەڵکی "سنە" لە کێبڕکێیەکانی بەهێزترین پیاوانی جیهاندا کە لە وڵاتی ئیمارات بە میوانداریەتی دوبەی بەڕێوەچووە میداڵی "زێو"ی بەدەست هێناوە و پلەی دووهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.

"ڕۆستەم عەزیزی" و "دانیاڵ مورادی" ٢ وەرزشوانی لێهاتووی خەڵکی پاڕێزگای "سنە"ن کە لەم کێبڕکێیانەدا بەشدارییان کردووە.