کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی سورخەڵاتانی نیشتمان بوون

15:24 - 9 جۆزەردان 2721

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی پەت‌وسێدارە دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بوون.

لەم پێوەندییەدا دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

ڕاگەیەندراوی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان 

خەڵکی خەباتگێڕ و ئازادیخوازی کوردستان 

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر جادەی مەهاباد ـ پیرانشار نزیک ئاوایی لکبن دەکەونە بەر هێرشی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی هادی شێخە خەڵکی پەسوێ و ئەیوب سوڵتانی خەڵکی ئاوایی خورینج سەر بە شارستانی پیرانشار بەداخەوە شەهید بوون.
سەرەخۆشی لە هاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین. 

ڕێگایان پڕ رێبوار بێ 

دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی