کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی نیزامیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە دوو پێشمەرگەی قارەمانی ئەو حیزبە لە شاری مەریوان شەهید بوونه.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٧ی هه‌تاوی ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی مه‌ریوان له كاتی گه‌ڕانه‌وه له ئه‌ركێكی ته‌شكیلاتیدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌رگیر بوون و به داخه‌وه دوو كه‌س له هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی "ئه‌رسه‌لان جهوزاک" و "په‌رویز عه‌بدی" گیانی ئازیزیان له پێناو ئامانجه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان به‌خت كرد".
ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" هاوخەمیی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەردەبڕێت.
ڕۆحیان شاد