کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو پەنابەری کورد لە یوونان گیانیان لەدەست دا

11:49 - 17 جۆزەردان 2721

دوو پەنابەری کورد بە ناوەکانی "مۆحسێن ئەحمەدی و ڕزگار قوربانی" لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە وڵاتی "یوونان" گیانیان لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە لە شاری "کاوالا" ڕووی داوە ٢ پەنابەری دیکە بریندار بوونە.

پەنابەران بۆ گەیشتن بە ئورووپا دەبێ لەڕێگای "یوونان" دەرباز بن، بەڵام یوونان یاسای توندی بۆ پەنابەران هەیە و بە ئاسانی ناتوانن بڕۆنه ئورووپا.

لەماوەی ڕابردوودا پەنابەرێکی دیکەی کورد لە "هولەند" گیانی لەدەست دا.