"زاهیر سارایی" و "فەرهاد شامورادیان" دوو شاعیر و چالاکی بواری ئەدەبی خەڵاتی ساڵانەی "باشوور"یان بەدەست هێنا.
ناوەندی فەرهەنگی و چاپەمەنیی "باشوور" بۆ تەرخانکردنی ئەو خەڵاتە لەنێو ٥١ کەسی قەڵەم بەدەستی کورد لە بوارەکانی فەرهەنگی و ئەدەبی ڕاخوازیی کردووە.
ناوەندی "باشوور" لە نێوان شارەزایانی ئەدەبیی پارێزگاکانی سنە، ئیلام و کرماشان ڕاپرسی کردووە.
خەڵاتی ئەدەبیی " باشوور" ماوەی دوو ساڵە لە بواری ئەدەب و فەرهەنگی کوردی چالاکیی هەیە، ساڵی ڕابردوو "ئاکۆ جەلیلیان" شاعیر و وەرگێڕی خەڵکی شاری کرماشان خەڵاتی پێدرا.