کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ڕاهێنەری کورد سەرکەوتنیان تۆمار کرد

13:59 - 3 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: وەرزشوانانی کورد لە ئاستی جیهاندا پلەکانی سەرکەوتن تۆمار دەکەن و شانازی بە دەست دێنن.

لە کێبڕکێی ئاسیایی زۆرانبازیی فەرەنگیی ژێر تەمەن ٢٣ ساڵدا، تیمی ئێران بە ڕاهێنەریی "جەمشید خەیرئابادی و فەرید عەدنانی"، توانی پلەی قارەمانیی ئەو کێبڕکێیانە بەدەست بێنێت.

لەو یاریانەدا تیمی ئێران، لەژێر چاودێری و کاری ئەو دوو ڕاهێنەرە کوردە توانی ٤ میداڵی زێڕ، ٣ زیو و ٢ بۆڕۆنز بەدەست بێنیت.

ئەو کێبڕکییانە، لە ڕۆژانی یەک و دووی خاکەلێوەی ئەمساڵدا، لە شاری "ئولان باتوور" لە وڵاتی مەغولستان بەڕێوە چووە.

وەرزشوانانی کورد، لە ٤ پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵات، سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و رێژیمی ئێران هیچ پێداویستییەکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات، بەردەوام لە کێبڕکێیەکاندا لە ئاستی جیهانی و ئێراندا، میداڵی جۆراوجۆر بە دەست دێنن.