کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کۆڵبەری کورد کوژران

11:49 - 22 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کاروانێک لە کۆڵبەرانی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا، لە لایەن هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا کوژراون.

شەوی ڕابردوو دوو کۆڵبەری کورد لە شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژران.

شوناسی ئەو دوو کۆڵبەره کوردە "عەبدولڕەحمان و سادق مورادی" کوڕی "ئەحمەد" ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "قەبری حوسێن" سەر بە شاری پیرانشار بوونە و لە شوێنێک بە ناوی "کۆتران" تەقەیان لێکراوە.

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و کوشتوویانن.