کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کەس بە تەقەی هێزەکانی بەسیج لە شاری شووش کوژران

12:31 - 9 خاکەلێوه 2721

دوو لاوی  ماتۆرسوار لە شاری شووش سەر بە پارێزگای خوزستان ڕۆژی هەینی ٦ی خاکەلێوە، لەلایەن هێزەکانی بەسیجی ڕێژیمی ئێران تەقەیان لێکراوە و گیانیان لەدەست دا.

سپای ''وەلی عەسر"ی خوزستان دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگەیەندراوێکدا تەقەی هێزەکانی بەسیجی لەو دوو لاوە پشتڕاست کردەوە و ئەو دوو لاوەی بە "تێرۆریست و جیاییخواز" ناو بردووە.

هەواڵدەریی ''هێرانا'' باسی لەوە کردووە کە ئەو دوو لاوەی خەڵکی شاری شووش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ''بەسیجی دانشی شووش'' بە توندی بریندار بوونە و دوای ڕاگواستنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لە دەست داوە.

لەو ڕاپۆرتەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هێزەکانی بەسیج بە پێشیلکردنی یاسای بەکارهێنانی چەک، ئەم دوو لاوە تەمەن ٢٠ و ٢٤ ساڵەیان کردووەتە ئامانج.