کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کەس لە هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سیستان و بەلووچستان کوژران

12:12 - 27 خاکەلێوه 2721

هەنگی سنووریی ڕێژیم لە سیستان و بەلووچستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خاکەلێوە ڕایگەیاندووە، دوو کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووری بە ناوەکانی ئوستوار یەکەم ''ئەبولفەزل هاشمی'' و ئوستوار یەکەم ''محەممەد نەسیری'' کوژراون.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئامەژەیەک بە چۆنیەتی و هۆکاری کوژرانی ئەو دوو کەسە نەکراوە، بەڵام ڕێکخراوی ''جەیشولعەدل'' بەرپرسیاریەتیی ئەو هێرشەی وە ئەستۆ گرتووە.

هەروەها سێ ڕۆژ پێشتر لەو ڕووداوە، ''حوسێن کیخا'' فەرماندەی هێزی ئینتزامیی ڕێژیم لە ئێرانشاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاندبوو کە کەسانی نەناسراو تەقەیان لە ماشینی دوو کەس لە هێزەکانی هەنگی سنووریی ''نگور'' کردبوو کە لە ئاکامدا کەسێکیان کوژرا و ئەوی دیکەش بریندار بووە.