کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی شورای شاری سەقز بە تۆمەتی گەندەڵی دەسبەسەر کران

18:58 - 9 خاکەلێوه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" دوو کەس لە ئەندامانی شورای شاری "سەقز" بە شوناسی "ئەلف.ع" و "ز.ز" بە تۆمەتی گەندەڵیی بەربڵاوی ماڵی دەسبەسەر کران.

ئەو دوو ئەندامەی شورای شاری "سەقز" وەکوو هاوکارەکانیان کە پێشتر دەسبەسەر کرابوون، تۆمەتبار بە زەوی خۆری و ساختەکاری لە زەویەکانی شارەداری و خەڵکن.

پێشتریش ژمارەیەک لە ئەندامانی شورای شاری "سەقز" بە تۆمەتی زەوی خۆری و گەندەڵیی ماڵی مەحکووم و بە شێوەی بارمتە ئازاد کراون.

کۆی گشتی گەندەڵییەکان نزیک بە ١٢٠ میلیارد تمەنە.

هەروەها ئەو ئەندامانە بە درکردنی فاکتۆری ساختە نزیک بە ٦ هەزار میلیارد تمەن پارەیان لە بانکەکان قەرز کردووە.

گەندەڵی سیستماتیکی ئیداری وماڵی لە ئێراندا ڕێشەی داکوتاوە و بەرپرسانی ڕێژیم هۆکاری بنەڕەتیی ئەو گەندەڵییەن.