کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن گیانیان لەدەست دا

11:47 - 24 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جاددەی گوندی بۆڕیەری شاری سەوڵاوادا، ٤ کەسی خەڵکی ئەو گوندە، گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ۲۳ی بانەمەڕ، ماشینێکی سەواری کە ٤ کەسی تێدا بوو، لە جادەی گوندی بۆڕیەر و لە نزیکی پردی دووئاودا، کەوتە نێو ڕووباری سیروان و بەداخەوە هەموویان گیانیان لەدەست دا.

لەو ڕووداوەدا دوو ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی کاک "غازی ئەحمەدی"، کوڕی ئەبووبەکر و کاک "ئیسماعیل ڕەحیمی"، کوڕی ئەحمەد، کە خەڵکی بۆڕیەرن گیانیان لە دەست دا.

هەر لەو ڕووداوەدا دوو کەسی تری خەڵکی ئەو گوندە، بە ناوەکانی دایە "سەڵتەنە" هاوسەری کاک "ئیسماعیل ڕەحیمی" و دایە "مریەم" هاوسەری کاک "لوتفوڵڵا ڕەحیمی"، گیانیان لەدەست دا.

کاک "غازی" و کاک "ئیسماعیل"، دوو ئەندامی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزب بوون. کاک "ئیسماعیل ڕەحیمی"، بە هۆی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات و تێکۆشانی تەشکیلاتی، چەندین جار لە لایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر و زیندانی کرابوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراوان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.