کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سووریە کوژران

11:34 - 8 بەفرانبار 2720

ماشینێکی هەڵگری کەسانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران لە سووریە کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژران.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ماشینێکی هەڵگری کەسانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران لە پارێزگای "دیرەلزوور" لە ڕۆژهەڵاتی سووریە کرایە ئامانجی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دوو کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کوژران.

شوناسی ئەو دوو ئەندامەی سپای پاسداران ڕوون نییە.

لە ڕەوتی شەڕ و پێکدادانەکانی سووریەدا هەتا ئێستا چەندین فەرماندە و ئەندامی پلەبەرزی سپای پاسداران کوژراون.

هێزەکانی سپا و بەسیجی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی گرووپەکانی وەکوو گوردانی "فاتمیوون" یان لەژێر ناوی وەکوو "بەرگری لە حەرەمی حەزرەتی مەعسوومە'' بە مەبەستی بەرگریکردن لە ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" لە شەڕی سووریە بەشدارن.