کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی سپای پاسداران لە سووریە کوژران

11:20 - 27 رەشەمه 2720

چاوەدێری مافی مرۆڤ لە سووریە ڕایگەیاندووە، ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمە دوو ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بەهۆی تەقینەوەی مین کوژران.

لەو تەقینەوەیەدا فەرماندەیەکی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ پارێزەرەکەی کوژراون.

ئەو تەقینەوەیە لە سەحرای "ئەلمەیادین" لە ڕۆژهەڵاتی "دەیرەلزوور" کە گرووپی داعش لەو ناوچەیەدا چالاکیی هەیە، ڕووی داوە.

هەتا ئێستا چەندین فەرماندەی سپای پاسداران لە شەڕی سووریەدا کوژراون.

كاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەڵین، هێزە چەكدارەكانی ئێران وه‌ک ڕاوێژكاری سیاسی ‌و نیزامی لە قەیرانی سووریەدا بەشدارن، ‌به‌ڵام چاوێرانی كاروباری سووریە دەڵێن، هێزە چەكدارەكانی ئێران لە هەموو بەرەكانی شەڕ لە سووریەدا ئامادەن.