کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو ئەندامی هەنگی سنووریی ڕێژیمی ئێران لە سنووری بانە کوژران

16:17 - 24 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەز، لەسەر سنووری "بڕوێشکانیـ"ـی شاری بانە ماشینێکی هەنگی سنووریی ڕێژیم وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا دوو کەسیان بە ناوەکانی "عەبدی و کشوەری" کوژران و سەربازێکیش بە توندی بریندار بوو.

بەپێی زانییارییەکان ئەو ماشینە لە سنوور خەریک بە گەشتلێدان و دانانی بۆسە لە ئەگەری پەڕینەوەی پێشمەرگە بوونە کە وەرگەڕاوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چەند ساڵی ڕابردوودا چاودێری بەسەر سنوورەکانی کوردستانی زیاتر کردووە و لەمەڕ داخستنیان لە هیچ کردەوەیەک خۆی نەبواردووە، بە جۆرێک کە ساڵانە بودجەیەکی زۆر بۆ چاوەدێری بەسەر سنوورەکان تەرخان دەکات.