کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووهەمین جۆری گوڵە "شلێر"ە ناوی لە پێرستی جیهانیدا تۆمار کرا

12:09 - 21 پووشپەڕ 2722

دووهەمین جۆری گوڵە "شلێر"ە لە ناوچەی هەورامان لەلایەن دوکتور "مەحفووز ئەدوایی" بە هاوکاریی پرۆفیسۆر "ئێدوارد مارتین ڕێکس" لە باخی گیاناسیی "کیوو" (KEW) دۆزرایەوە.

ئەو گوڵە وەک شانازییەک بۆ کوردستان بە ناوی گوڵە "شلێرەی کوردستان" ناودێر کراوه و بابەتێک لەسەر ئەو گوڵە لە ڕۆژنامەی "Phytotxa" یەکێک لە بەناوبانگترین ڕۆژنامەکانی گیاناسیی جیهاندا چاپ کراوە.

لە ساڵی ٢٠١٥شدا جۆرێک لە گوڵە "شلێر"ەی ناوچەی هەورامان ناوی لە پێڕستی جیهانیدا تۆمار کرا و لە ڕۆژنامەی "Nodic" بابەتێکی لەسەر چاپ و بڵاو کرایەوە.

هەتا ئێستا بیست جۆر گوڵە "شلێر"ە لە ئێران و کوردستاندا ناسێندراون کە یازدە جۆریان لە ناوچەی هەوراماندا بوونییان هەیە.