کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دووهەمین کادری دەرمانی لە پارێزگای سنە بەهۆی کۆرۆناوە گیانی فیدای تەندروستیی خەڵک کرد

18:15 - 31 جۆزەردان 2720

"خەلیل ئەحمەدی" کادری ماندوونەناسی نەخۆشخانەی "بێعسەتـ"ـی شاری سنە کە بۆ خزمەت بە خەڵكی نیشتمانەکەی لە هیچ خزمەتێک دەرێغێ نەکرد بەهۆی تووشبوون بە کۆرنا ئەمڕۆ گیانی فیدای تەندروستیی خەڵکی کوردستان کرد .

مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ کادرێکی دەرمانی لە سەقز بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ ڕێزگرتن لە کۆمەڵگای پزیشکیی کوردستان لە شارەکانی کوردستان کەمپەنێكیان بەڕێوە برد.

لەو کەمپەینەدا داوا لە خەڵک کرا بە خولەکێک چەپڵەلێدان ڕێز لە زەحمەتەکانی کادری پزیشکیی کوردستان بگرن.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا چەندین کادری دەرمانخانە بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەشێکی زۆر لە کادرەکانی نەخۆشخانە کە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە بەهۆی بێ‌ئیمکاناتییەوە بووە.