بەشێک لە دووچەرخەسەوارانی ئەنجومەنی وەرزشیی "کوردانە" لە پارێزگای "سنە" بە دروشمی "زەویی خاوێن، هەوای خاوێن" بەرە و هەورامان بەڕێ کەوتن.
ئەو چالاکییە وەرزشییە بە مەبەستی جێگیرکردنی کولتووری پاراستنی ژینگە و هۆکارەکانی لەنێو چوونی زەوی بەڕێوە چووە.
ئەو چالاکییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری "سنە" هەتا گوندی " ڕوار"ی هەورامان درێژەی دەبێت.
ئەنجومەنی وەرزشیی "کوردانە" ڕایگەیاندووە؛ بەو هیوایە ئەو جۆرە چالاکییانە بتوانن هاندەرێک بن بۆ پێشوازیکردنی خەڵک بۆ پاراستنی ژینگە.