ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕ دووچەرخەسوارانی سەوزی "زاگرۆسـ"ـی شاری "مەهاباد" لە "ڕۆژی جیهانیی خاوێن ڕاگرتنی زەوی" لە چالاکییەکدا شاریان لە پاشماوە و زبڵ خاوێن کردەوە.
دووچەرخەسوارانی سەوزی زاگرۆس لە ژێر دروشمی "پارێزگاری لە ژینگە، پارێزگاری لە ژیانە" دەورووبەری بەنداوی "مەهاباد"یان خاوێن کردووەتەوە.
ئەو ڕۆژە لەلایەن "جان مەک کانڵ" چالاکیی ئاشتی، لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی "یوونسکۆ"دا دیاری کرا و لەلایەن "گیلورد نێلسۆن" سێناتۆری ئامریکایی وەکوو کۆبوونەوەیەکی ڕاهێنان لە پەیوەندیی لەگەڵ ژینگە دامەزرا.
هەموو ساڵێک بەبۆنەی ئەم ڕۆژه چالاکیی ژینگەیی لە ئاستی جیهاندا بەڕێوە دەچێت.