کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور شەرەفکەندی، شکۆیەک لە باوەڕ

13:08 - 23 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور "سادق شەرەفکەندی"، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ٢٢ی خەرمانان، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان، لە بەرەبەری هاتنی ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندیـ"ـدا، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر و سی دیی تایبەت بەو ڕۆژە و نووسینی دروشم، لە کەشێکی ئەمنییەتیدا، لەگەڵ ڕێبازی ڕێبەرەکەیان پەیمانیان نوێکردەوە و ئەو جینایەتەیان مەحکووم کرد.

ئەو شوینانەی شاری بۆکان که چالاکیی تێدا ئەنجام دراون بریتین لە: "ناوچەی چۆمی مەجیدخان، بلواری ئازادەگان تا گوندی ناچیت، عەلی ئاوا، خانووە سازمانییەکانی جەهاد و پشت شەبەکەی بێهداشت، گوندەکانی سەرچنار، سەوزی، خەتایی، کوورەخانەکانی ساروقامیش، قەرەمووساڵی، قارنجە و حاجی لەک، قەڵای ڕەسووڵ سیت، پارکی ساحلی، فەلەکەی فەرمانداری، کۆڵانەکانی ئاگرین، قەندیل و تەرەغە، قوتابخانەی کوڕانەی زەم زەم، شەقامی شەمسی بورهان، سێڕێیانی حەمامیان".

ئەو دروشمانەی لەو چالاکییەدا نووسراون بریتین لە: "بژی دوکتور شەرەفکەندی، بژی ڕاسان، بژی حدکا، دوکتور شەرەفکەندی شکۆیەک لە باوەڕ، دوکتور شەرەفکەندی لە ڕێبازیدا زیندووە".

هەر لەو پێوەندییەدا و ڕۆژی هەینی، ٢٢ی خەرمانان، قارەمانانی دێموکرات لە شاری شنۆ و نەغەدە، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و ئەو جینایەتەیان مەحکووم کرد.

ئەو شوێنانەی چالاکیی لێ ئەنجام درابوون بریتین لە: "ئالاگووزی سەروو، حەسەن نووران، میرئاوێ، ئاڕنێ، زەلیلان، جاشێران، حەڵبی نەغەدە، یۆنسلێیان، کوئیک".

هەروەها، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهاباد، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێکردەوە و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی چالاکیی لێ ئەنجام درابوون بریتین لە: "شەقامی هەمزاوا، شەقامی سەرداران، مەیدانی ئیستیقلال، بوداق سوڵتان، باخی شایەگان و بلواری مەلا خەلیل، فەلەکەی شوانە بەرانبەر کەڵانتەریی ١٣، پشتەپ بەری مەدرەسە، گەردەنەی زیندوو سپی و گوندەکانی قاوەخانە، سیاقۆڵ، قازیاوا".

لە چالاکییەکی دیکەدا کە لە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٣ی خەرمانان لە شاری بانەی قارەمان بەڕێوەچوو، تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسین و بڵاوکردنەوەی دروشمی تایبەت بە ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور "سادق شەرەفکەندی"، یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و ئەو جینایەتەیان مەحکووم کرد.

دروشمەکانی ئەو چالاکییە بریتی بوون لە: "ڕاسان بەردەوامە، دوکتور سەعید ڕێگات درێژەی هەیە، مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی ئاخوندی".

هەروەها پێشمەرگەکانی شار لەو چالاکییەدا پەیامێکیان بڵاو کردەوە کە بەم چەشنەیە:

"ئێمە وەکوو پێشمەرگەکانی شار لە ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندیدا، جارێکی دیکە لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی ڕێبەرانی شەهیدمان و هەموو شەهیدانی حیزب و گەل پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان، درێژەدەری ڕێگایان بین".