کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور "فرسەت سۆفی" پارێزگاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

10:57 - 28 خەزەڵوەر 2720

دوکتور "فرسەت سۆفی" ٤١ـەمین پارێزگاری هەولێر دوای ئەوەیکە تووشی کۆرۆنا بوو، دوای ٣٠ ڕۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تورکیە گیانی لەدەست دا.

"نەبەز حەمید" قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاندووە: "فرسەت سۆفی بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا".

"فرسەت سۆفی" ساڵی ١٩٧٨ی زایینی لە "چۆمان" لەدایک بووە. پلەی دوکتورای لە یاسای نێودەوڵەتی هەبووه.

ناوبراو وەک مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتکنیکی هەولێر وانەی وتووەتەوە. هەروەها لە ماوەی تەمەنیدا چەندین پۆستی دیکەی هەبووە کە لەم ڕێگایەوە خزمەتی بە نەتەوەکەی کردووە.

"فرسەت سۆفی" كاندیدی پارتی دێموكراتی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٩وە به‌ ده‌نگی ٢٧ ئەندام له‌ كۆی ٢٨ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هەولێر، وه‌ک پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.