کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوکتور ڕۆژان ئاشتاب سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی شەهید لوقمان مێهفەر دەربڕی

18:33 - 23 خاکەلێوه 2721

دوکتور "ڕۆژان ئاشتاب" لە دووتوێی پەیامێکدا بەداخبوونی خۆی بۆ کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر" بە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز: ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە داخ و خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر کاک "لوقمان مێهفەر"، ئەندامی ناوەندی سیاسیمان پێگەیشت. ئەم کۆچە خەسارێکی گەورەیە بۆ حیزب و گەلەکەمان.

بە ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کانادا، بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکۆشەر و ئەندامی ڕێبەریی حیزبەکەمان کاک "لوقمان مێهفەر" پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەندامان و هاوسەنگەران و کادر و پێشمەرگەکان دەکەین و خۆمان بە شەریکی ئەم خەمە گەورە دەزانین، داوای سەبووری و دڵنەوایی بۆ بنەماڵەی خۆشەویستی مێهفەر دەخوازین،

ڕۆحی شاد بێت و یادی بەخێر.

لەگەڵ ڕێز و حورمەت

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کانادا

د. ڕۆژان ئاشتاب